عێراق کێڵگەی نەوتی خورمەڵەی لەژێر دەستی پارتی دەرهێنا

27/06/2023

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، وەزارەتی نەوت پاڵاوتنی نەوتی خاوی کەرکوکی لە پاڵاوگەی کار لە هەولێر راگرت و بڕیارەکە لە دوێنێوە جێبەجێکراوە، بەڵام هەناردەی نەوت بۆ پالاوگەی قەیوان بەردەوامە، ئامانج لەم کارەش بەکارهێنانی کێڵگەی نەوتی خورمەڵەیە بۆ پێداویستی سوتەمەنی پارێزگای نەینەوا .

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت دەیەوێت نەوتی کێڵگەی خورمەڵە بۆ پێداویستییەکانی پارێزگای نەینەوا دابین بکات، ئەو نەوتە خاوەی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەوانەی شاری هەولێر دەکرا  بۆ ئەوەی لە پاڵاوگەی کار بپاڵێورێت راگیرا.

وتیشی، ئەو بڕە نەوتەی دەدرا بە پاڵاوگەی کار لەنێوان 55 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بوو بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت 8 دۆلار وەردەگیرا .

سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی نەوتەکە ئاماژەی بەوەدا، عێراق دەیەوێت پێداویستی سوتەمەنی پارێزگای نەینەوا لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەوە دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش پشتبەستراوە بە پرۆژە یاسای بودجە کە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە، لە یاساکەدا بابەتە نەوتییەکان هەیە یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆدا بەکاربهێنرێت.

بە گوێرەی وتەکانی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەو نەوتەی لە رێگەی تانکەرەوە ڕەوانەی پاڵاوگەی قەیوان لە سلێمانی دەکرێت ڕۆژانە لە نێوان 35 بۆ 38 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەبێت بەردەوامە

 

كێڵگەی نەوتی خورمەڵە (175) هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەرهەمیەتی، گەورەترین كێڵگەی نەوتی هەرێمەو (39%) ی نەوت لەم كێڵگە بەرهەمدێت، هیچ كۆمپانیایەكی بیانی لەم كێڵگەیەدا نییە 

ژمارەی خوێندراو : 970 جار

هەواڵی زیاتر