تورکیا نیگەرانە لە گەڕانەوەی بە کۆمەڵی کوردانی کەرکوک بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.
ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە؛
ھەرچەندە لەو سەرژمێریيە زانیاری سەبارەت بە نەتەوە نەنوسراوە، بەڵام ئەو جوڵە چڕوپڕەی دانیشتوان بووە جێی نیگەرانیی عەرەب و تورکمانەکانی عێراق.
باسی لەوەش کردووە، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەیان کردووە و سەبارەت بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی کورد بۆ کەرکوک، کە دوای ساڵانێکی زۆر پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق ئەنجامدەدرێت، ئەو کارە دەبێتەهۆی تۆمارکردنی ئەو کەسانەی وەک دانیشتوی شارەکە خەڵکی کەرکوک نین، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتو دەبێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 5 جار