🔴ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند؛ سبەی یەکشەمە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتەکانی شەودا ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری باکور کە لەرۆژانی ڕابردوودا بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە بەشێوەی شەپۆلی سەرما و بەفر بارین ، سەرەتا سبەی شەو کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک دەستپێدەکات بە چالاکبوونی بای باشوری رۆژھەڵات بەخێرای ١٥ - ٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا و بارانی پچر پچر و زستانەیی بەرێژەیەکی مامناوەند.
🔻بە وتەی ئەو کەشناسە لەپاشان بۆ دوو سبەی رۆژی دووشەمە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم بە رێژەی جیاواز دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ٨ تا ١٢ پلە نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان لەبەرزایی ١٥٠٠ مەتر ئەبێتە بەفر بارینی راستەقینە و لەخوار ئەو بەرزیەش جاروبار بارانەکە بەفری لەگەڵدا ئەبێت ، زۆرترین رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکان بەگشتی و سنوری پارێزگای دھۆک و شاخاوی پارێزگای ھەولێر و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەبێت ، کەمترین رێژەش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر ئەبێت .
🔻ئاراس جەبار دەشڵێت، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارینەکە بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ٢٦ی مانگ لاواز ئەبێت و بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت تا درەنگانی شەوی سێشەمە لەسەر چوارشەمە پاشان کۆتای پێدێت لەم قۆناخەی لاوازبووندا پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم ئەبێت لەو شار و ناوچە شاخاویانەی بەرزیان زیاترە لە ١٢٠٠ مەتر بە نمونە سەنتەری شاری پێنجوێن و شاخەکانی شاری سلێمانی گۆیژە و ئەزمەر ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت
🔻ئەو کەشناسە راشیگەیاندووە" لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەدا ئەگەری بارانی بەخوڕ و لافاو نابێت و جیاواز لە حاڵەتەکانی پێشتر بارانێکی لەسەرخۆ و زستانەییە رێژەکەشی مامناوەند ئەبێت و ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکەش لاواز ئەبێت بۆیە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەبارانی بەخور و لافاو دەکەن.
🔻ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای بەفر و بارانەکە ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات لە رۆژی چوارشەمەوە ٢٧ی مانگ تا ماوەی ١٠ رۆژێک ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری وشکە سەرمادا ئەمێنێتەوە و لەشەواندا پلەکانی گەرما بۆ نزیک یان سفر پلە دادەبەزن و لەناوچە شاخاویەکانیش چەند پلەیەک بۆ خوار سفر بەگشتی کەشێکی سارد و زستانە دەستپێدەکات.
#کەشوهەوا
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 4 جار