وەزارەتی ناوخۆ داوا لە سەرجەم ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەکات هەرکەس کارتی نیشتمانی نییە پەلە بکات لە دەرهێنانی ئەگەرنا کاریگەریی لەسەر موچەکانیان دەبێت .
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە ، داوا لە ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزازەتی ناوخۆ دەکات کە کارتی نیشتیمانی دەربکەن و پەلە بکەن لە دەرهێنانی ، تاکو کاریگەری نەبێ لە سەر پێدانی مووچەکانیان.
هەروەها لە نوسراوەکەدا ئاماژەش دراوە بەوانەی سەر بە ناوچە دابڕێنراوەکانی ماددەی (١٤٠) ن ،دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی لە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو کارتی نیشتمانی هەولێر یاخود دهۆک بکەن بۆ ئەم مەبەستە.
دەرچوونی ئەم نوسراو یەکێکە لەو داواکاری و پێداویستیانەی حکومەتی ئتیحادی داوای کردووەو کاریگەری دەبێت لەسەر پێدانی مووچە گەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 7 جار