🔴مامۆستا مەلا موحەممەدی شەڵماشی بناسە
🔻ناوی تەواوی محەمەد حەمەئەمین مستەفا
ناسراو بە مەلا موحەممەدی شەڵماشی
لەسالی 1937 لە گوندی شەڵماشی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایكبووە
🔻لەتەمەنی حەوت ساڵییەوە لە خزمەت باوكیدا قورئانی پیرۆز و كتێبەكانی ئەحمەدی و سمایلنامە و بایداوا و گوڵستان و بوستان و ناگەهانی خوێندووە
بۆ درێژەدان بە خوێندن چەندین ناوچەی كوردستان گەڕاوە و لە ساڵی 1947 چووتە گوندی هەنداوێ و لای مامۆستا مەلا حەسەنی سێ سێرەیی بووەتە فەقێ و دوای ئەوەی چەند ساڵیك لای ئەو فەقێ ئەبێت دەچێتە ناوچەی سەردەشت بۆ لای مامۆستا مەلا ڕەشید ئەواخیری و پاشان دەچێتە هاناوێ بۆ خزمەتی مامۆستا سەید جەلال و لە گوندی كانی ڕەش لەلای مامۆستا شێخ عیززەدین دەست ئەكات بە خوێندن و دواتر دەچێتە لای مامۆستا سدیق ئاخكەندی لە شاری بۆكان،
لەگەڵ مەلا ئەحمەدی باڵەكی لە پێناو خوێندنی زیاتر بەپێ لە بۆكانەوە چووە بۆ سەردەشت و لەوێشەوە هاتوەتە ڕانیە، لەوێشەوە بە گوند و دێهاتەكاندا خۆی گەیاندوتە كۆیە "بۆ لای مەلا عومەری وانەیی و دەستی كردووە بە خوێندنی هەندێك كتێبی گرنگ
دوای ئەوە دەچێتە گوندێك بە ناوی جڵدیە لای شاری نەغەدە، لە نێوان شنۆ و مەهاباد و لەوێ مامۆستا مەلا عەبدولقادری عەباسی دەدۆزێتەو و لەلای ئەو دەست ئەكات بە خوێندنی كتێبی جامی.
دواتر دەگەرێتەوە بۆ سەردەشت بۆ خزمەت مامۆستا قازی عەلی بۆ خوێندنی كتێبی گەلەندەوی ئاداب و عەبدوڵڵا یەزدی .
دوار بۆ خویندنی كتێبی (المختصر) دەچێتە گوندی دولكان بۆلای مامۆستا عەلی مەحموودی.
🔻دواتر عەوداڵ دەبێت بەدوای مامۆستا مەلا ساڵحی نەجیبزادە و دەچێتە گوندی گەناو بۆ لای مامۆستا و لەوێ كتێبی (جمع الجوامع و شرح تهذیب)ی شێخ عبدالقادری موهاجیری دەخوینێت
دواتر دەگەڕیتەوە لای مامۆستا قازی عەلی و كتێبەكانی (گلنبوری بورهان و شرح الافلاك و رسالة الحساب) دەخوینیێت.
دواجار لە ساڵی 1957 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و دەچێتە چەند گوندێك بۆ خزمەتكردن و پاش چەند ساڵێك دەگەرێتەوە سەردەشت.
دوای ئەوە بە چەند هۆكاریكی تایبەت ڕوودەكاتە شاری سلێمانی و لەڕێگەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا بێژوێوە لەسلێمانی دەمێنیتەوە.
هەر لە سلیمانی دەستدەكات بەتاقیكردنەوەی مەلایەتی و پاش ئەوەی لە تاقیكردنەوە سەركەوتوو دەبێت لە مزگەوتی (عومەری كوری خەتاب) دادەمەزرێت.
🔻دوای ماموەیەك مامۆستا شیخ موحەممەدی خاڵ دەیباتە خانەقای مەولانا و لەوێ دەست بەكاری خۆی دەكات وەك مامۆستا
پاش دە ساڵ مانەوەی لە خانەقای مەولانا دەچێتە مزگەوتی (حەمەساڵح بۆسكانی) و لەوێ كاری مەلایی دەكات.
لەساڵی 1992 وەك مامۆستایەكی ئاینی خانەنشین دەكرێت
مامۆستا موحەممەدی شەڵماشی خاوەنی چەندین بەرهەمی نوسراوە و هاوشانی نووسین لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا، بوارەکانی تری وەرگێڕان و ڕۆمان و فەرهەنگ و کەلەپوور و فەرامۆش نەکردووە
لە ساڵانی هەشتاکاندا ڕۆمانی (خەرمان لۆغە و بێ نەوایان)ـی لە فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردیی وەرگێڕاوە
خاوەنی كتێبی مەجلیسی ئەولیایە كە ژیاننامەی چەندین زانای ناوداری تیدا تۆمار كردووە .
🔻جگە لەوەش چەندین بەرهەمی تری هەیە وەك (تیشكی مینبەر، وتاری رەمەزان" كۆڕی ئامۆژگاری، مەجلیسی ئامۆژگاری، ئاوێنەی مەسنەوی جەلالەدینی ڕۆمی، شەڕحی سەبعەی موعەلەقە، دیمەنی مەرگ، خەرمان لۆغە، سەوزە و میوە شیفا بەخش، ڕۆمانی بێ نەوایان، ڕۆمانی بێسەرپەرشتان، هەگبەی شەڵماشی، ئێش و ئازارەكانی مەلا سەدرەدین، داستانەكانی قورئان، با سەرلەنوێ پێغەمبەر بناسین، تەرجومەی فەتح الربانی شێخ عبدالقادری گەیلانی،
مامۆستا مەلا موحەممەد شەڵماشی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2024 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 97 جار