رۆژانە هەزاران كچ و كور لە باخ و باڕ و ماڵ سەریان بە وویسكی و ڤۆدگا گەرم ئەكەن
ئەوانەی كە مەشروب بە حەرام ئەزانن هیچ ناڵێن نایكەنە هۆسە لەسەریان
تەنانەت پیرە نوێژكەرەكانی ئەم ووڵاتە رۆژانە لە گۆێژە و سیتەك شوشەی بەتاڵی بیرە و ئارەقی ئەوان كۆئەكەنەوە بێ ئەوەی هاوار بكەن لە دەستیان
رۆژ بە ڕۆژ مودێلەكانی كوردستان جلەكانیان كورت وتەنكتر ئەبێت بە ئاشكرا باسی سێكس ئەكەن سوكایەتی بە هەموو كۆمەڵگائەكەن هەرگیز گوێتان لە سەرپۆش بەسەرێك بووە قسەیان پێ بڵێت .
تەنانەت رۆشبیرەكانی ئێمە ئەوە بە بەشێك لە پێشكەوتن و كرانەوەی كۆمەڵگا ئەزانن و شانازیان پێوەئەكەن و ئۆتۆمبێل و دیاری گران بەهایان بۆ ئەكرن
بەڵام كاتێك دوو گەنج لەچك ئەكەن ئەیكەنە هەڵا و هۆسە ئەوە بە نیشانەی دواكەوتووی ئەزانن و ئەڵێن مۆدێلی ئیخوانە!
ئەی دانسی شەوانی باڕ و جل رووتی ئەوانی تر هی دایك و داپیرەی ئێمە ؟
راستی كوردستان هەندێك جار رێك وەك میانمارە بەڵام خوا رەحمی كردوە هەندێك دەسەڵاتیان نیە دەنا بەو عەقڵە كورتەی خۆیان زۆربەی موسڵمان ئەم وولاتەیان ئاوارە ئەكرد
ئەزیزم تۆ چۆن ئازادی شەوانە قاپێك عاڕەق ئەخۆیت چۆن ئازادی جلی مودە و رووت لەبەر ئەكەیت، ئەوانیش ئازاد باڵاپۆش بن، لێگەڕێن هەركەس و ئەو رێگە هەڵبژێرێت كە خۆی ئەوێت .
تۆ حكومەت قوت و نانی خواردویت بێدەنگ دانیشتویت
ئەتەوێت رق و تورەی خۆت بەو كۆمەڵە كچە سەنگینە برێژیت كە هیچ تاوانێكیان نیە تەنها ئەیانەوێت وەك دایكی من و تۆ بژین و پابەندی عەقیدەی خۆیان بن .
بەراستی باڵاپۆشەكان ئەوانەن كە وایانكردوە مرۆڤ تۆزێك دڵی بەم كۆمەڵگا دارووخاوەی كوردستان خۆش بێت چونكە هەر كۆمەڵێك خەسڵەتە سەرەكیەكانی وونكرد ئیتر هیچ شتێك بەهایی نامنێت، تەنانەت گیانی مرۆڤیش دەبێتە شتێكی ئەوەندە بێ بەها كە ئەتوانن لە سەر قسەیەك لێت بسەنەوە
وەك ئەوەی رۆژانە رووئەدات...
351Kochar Mhamad Arf, Dlshad Ali and 349 others
43 comments
5 shares
Like
Comment
Share