بەنگین و بارزانی ، بارزانی و بەنگین

لە لایەن دانا حەمەعەزیز03/12/2022

لە هەشتاکاندا، بەنگین و من، لە یەك پۆل بوین لە زانکۆی موسڵ - کۆلیجی زانست. بەنگین رەفیق حزبی بەعس، لێپرسراوی ئیتحاد تەلەبە و شبابی پارێزگای دهۆكی بەعس، عوزو شوعبەی دهۆك ی بەعس، پاشان عوزو فرع ی موسڵ ی بەعس و زاوای عوزو قیادەی قوتری بەعس بوو، تا کەوتنی سەدام یش لە بەغدا بوو. بەنگین، تەلەبەیەکی فاشل بوو، خاوەنی هیچ باکگراوندێکی سەقافی نی یە و ناتوانی دوو جوملەی موفید بنوسێ یان قسە بکات، ئەو کوڕی عەبدڵلە هیدرەش ڕێکانی یە، سێ فەوجی جاشیان هەبوو، خاوەنی مەتعەم دیانا ی بەرامبەر زانکۆی موسڵ و دەیان پرۆژەی تجاری تر بوون لەموسڵ لەگەڵ بەعس لەسەر حسابی کورد. من کۆمەڵە بووم، نیوەی خێزانەکەم تیاچوە و لە ڕاپەڕین دا دەنگی گەلی کوردوستان بووم. ئێستا هیچ زەمانەتێک نیە بچمە هەولێر و نەگیرێم، بەنگین یش بۆ ١٥ ساڵ دەچێت نوێنەری بارزانی یە لە بەغدا و ئەمە سێەم جارێتی دەبێتە وەزیر لە بەغدا لەسەر پشکی بارزانی.
تۆش هەر بە پێشمەرگایەتی و کوردایەتی ئەواندا هەڵبدە، ئەگەر بەنگین و حزبەکەی غیرەتیان هەیە با بڵێن وا نیە و با بڵێن ٣١ ی ئاب بێ پێشینە بوە کە کوردی بە ئەم ڕۆژە ڕەشە گەیاند!
دانا حەمە عەزیز
3/12/2022

وتاری زیاتر