سلێمانی و فەلەستین

13/09/2023

سلێمانی و فەلەستین ریك گیرۆدەی دەستی كۆمپانیای فەیسبوكن.
لە فەلەستین ، ئیسرائیل و مێتا پێكەوە هاوپەیمانن لە هەرێمیش پارتی و مێتا
كۆمپانیای مێتا (فەیسبوك) لە سەر چ بنەمایەك هاوكار و پشتیوانی بەشێك لە دەسەڵات و دەزگا هەواڵگرییەكان دەكات و پشت لە رۆژنامەنوسان و رەخنەگران دەكات.
ئەمە رۆژنامەنوس تامر مەشعەلە لە كەناڵی جەزیرەی قەتەری گەورەترین بەرنامەی ئاشكرا كردنی نەهینیەكانی هەیە و خەڵكی فەلەستینە.
بەرنامەیەكی دۆكیۆمینتاری لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان كۆمپانیای مێتا و ئیسرائیل ئامادە كردووە كە چۆن یەكەی شاباكی ئەلكترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای مێتا خاوەنی فەیسبوك ، هەزاران ئەكاونت و فەیسبوكی چالاكوانانی فەلەستینیان داخستووە كە دژایەتی رژێمی داگیركاری ئیسرائیل دەكەن و لەرووی زانیاری و هەواڵگریشەوە مێتا هاوكاری ئیسرائیلی كردوە.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بەرنامە دۆكیۆمنتارییە لە كەناڵی جەزیرە دەستبەجێ كۆمپانیای مێتا لاپەڕەی فەرمی ئەم رۆژنامەنوسەی لە فەیسبوك داخست.
ناوی بەشیك لە سەركردە جیهادیەكانی فەلەستین و وینە و تۆماری ڤیدیۆ و هەموو ئەو دەستەواژانەی هاندانیان تێدایە بۆ دژایەتی ئیسرائیل لە سەر داوكاری یەكەی شاباكی ئەلەكترۆنی ئیسرائیلی ، كۆمپانیای فەیسبوك سنورداری كردوون و بەوهۆیەوە هەزاران لاپەرەی فەیسبوكی فەلەستینیەكانی سڕیتەوە.
ئەوە بارودۆخی فەلەستینیەكان بە دەست هاوپەیمانی ئیسرائیل و مێتا ، رێكوپێك وەك هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی پارتی و مێتا.
بە هۆی پەیوەندییە ئەمنی  وسیاسیەكانی پارتی و توركیا ، راپۆرت نوسەكانی كۆمپانیای فەیسبوك لە هەرێمی كوردستان سەربە پارتین و كارمەند و راوێژكاری سەرۆكی حكومەتن و ئەوەش وای كردووە زۆرینەی ئەو پەیج و لاپەڕانەی فەیسبوك كە سیاسەتیان لە دڵی پارتی نیە و بە تایبەت لە سنوری سلێمانین رووبەروی سزا ببنەوە.
ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەشێك لە دەستەواژەكان كە بە كارهێنانیان توركیا و پارتی بە بانگەشەی دەزانن یان وەك رەخنە وەریدەگرن لە فەیسبوك قەدەغەیان كردووە وەك ناوی پەكەكە و تیرۆر و داعش و سوپای پاسداران و ئۆجەلان و تەنانەت ناو و وینەی مامۆستایەكی ئایینی كە لای پارتی زیندانی كراوە.
بە پێی زانیارییەكانی روون میدیا بەشیكی زۆر لەو دامەزراوە میدیاییانەی لە سلێمانی كار دەكەن ، لە سەر راپۆرتی نوێنەرەكانیان لە هەرێمی كوردستان و توركیا لای فەیسبوك سەر بە ئێران و سوپای پاسداران ئەژمار دەكرێن و ئەوەش وای كردووە لاپەرەكانیان لە فەیسبوك چالاك نەبن و بەردەوام روبەروی سزا دەبەنەوە.
ئەوەی روونە كۆمپانیای مێتا لایەنداریەتی سیاسی وئەمنی و هەواڵگری ئەو دەسەڵات و دەزگا هەواڵگرییەكانە دەكات كە لە ئەمریكا وئیسرائیلەوە نزیكن و ئەوەش وای كردووە بۆ گەیاندنی پەیام و تۆمارە ڤیدیۆییەكان پەنا بۆ تلێگرام و تیكتۆك ببرێت
ئەوەشی ناڕوونە دەبێت نوێنەرەكانی فەیسبوك لە هەرێمی كوردستان كە پارتین و كارمەندی بەرپرسانی باڵای پارتی دەكەن چۆن زانیاریی كەسییەكان لە فەیسبوك بۆ كاری هەواڵگری بە كاربهێنن؟

زۆرترین بینراو

ڤیدیۆی زیاتر