Box News 15/7/2024

15/07/2024
no

دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی خۆشکراوی ترشیاتدا گیرا و قائیمقامییەتی سلێمانیش دەڵێت: له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (700) كیلۆگرام هه‌ڵوژه‌، چواله‌، سیر و به‌رسیله‌ی خۆشكراودا ده‌گرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئه‌و خۆراكانه‌دا گرتوه‌ كه‌ له‌ناو ترشیاتدا به‌كارده‌هێنرێت و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن.
روونیكردۆته‌وه‌، بڕی خۆراكه خراپبوه‌كان (710) كیلۆگرامه‌ و‌ (540) كیلۆگرامی له‌ هه‌ڵوژه،‌ چواله‌ و به‌رسیله‌ی خۆشكراو پێكهاتوه‌، هه‌روه‌ها (170) كیلۆگرام سیر كه‌به‌هۆی به‌سه‌ر چونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و ژه‌نگهێنانی ده‌فره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.
قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی خۆراكه‌كان، پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن كۆگاكه‌‌ كراوه‌ و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
#روون_میدیا

زۆرترین بینراو

ڤیدیۆی زیاتر