پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی ئەیلول لەبەردەستە

3 رۆژ پێش ئێستا

سەچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند:
پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی ئەیلول لەبەردەستە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە و تا رۆژی شەممە سەرجەم موچەخۆران مووچە وەردەگرن.
سەرچاوەکە وتی، زیاتر لە ٩٩٠ ملیار دینار لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی ھەرێم، لیستی مووچەش ئامادەکراوە.
وتیشی، چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داھاتوودا لیستی مووچەی مانگی ئەیلول بڵاوبکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی تا رۆژی شەممە واتە رۆژێک پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی ئەیلول وەردەگرن.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر