25 خێزانی ئاوارەی لوبنانی هاتونەتە هەرێم و دەستی مەزهەبی لەپشت هێنانیانەوە هەیە

3 رۆژ پێش ئێستا

25 خێزانی ئاوارەی لوبنانی هاتونەتە هەرێم و دەستی مەزهەبی لەپشت هێنانیانەوە هەیە.
سامر مەشکور بەڕێوەبەری لقی سلێمانی وەزارەتی کۆچ ‌و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەئاستی عێراق تائێستا 1100 بۆ 1200 خێزانی لوبنانی هاتونەتە عێراق کە بەنزیکەیی دەگاتە 3500 کەس، زیاتر دابەشبون بەسەر باشوری عێراق، لەشارەکانی کەربەلا و نەجەف‌ و سەڵاحەدین ‌و بەغدا، لەئێستادا شوێنی نیشتەجێبون نییە بۆ ئەو ئاوارانە، بۆیە هەموی لەهۆتێل جێیان کراوەتەوە.
وتیشی، ژمارەیەکیش خێزانی کەم هاتونەتە هەرێم، بۆ نمونە هەولێر کەمتر لە25 خێزان، کەرکوک نزیکەی 50 خێزان، بەڵام کەس نەهاتوە بۆ سلێمانی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کۆچ ‌و کۆچبەران باسی لەوەشکرد، هاتنی ئەو خێزانانە دەبێتە بارگرانی بۆ عێراق.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 13 جار

هەواڵی زیاتر