وه‌كاله‌تەکە‌ى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، بۆ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید نایاساییە و بڕیارى كشانه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌ت پووچه‌ڵه و كارى پێناكرێت
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێم له سه‌ر پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ى له حكومه‌ت له دواى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌یان بڕیارى كشانه‌وه‌یدا له حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى خۆجێی پارێزگاكان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی رایگەیاند:
ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید كردوویه‌تى، نایاسایی و نا ده‌ستوورییه.
وتیشى، جڤاتى بزوتنه‌وه‌ى هه‌ڵبژێردراوى گۆڕان هه‌ر بڕیارێك بدات ئه‌و پابه‌ند ده‌بێت و جگه جڤات، كه‌س بۆى نییه بڕیار بدات و بڕیارى كشانه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌ت به‌شێك له براده‌رانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داویانه و پووچه‌ڵن و كارى پێناكرێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 13 جار