دارایی هەرێم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ

6 رۆژ پێش ئێستا

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:
دارایی هەرێم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ.
وتیشی، تا ئێستا بڕی ٩٩٥ ملیار و٣٩٢ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ ئامادەكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ ئامادەكراوەو چاوەڕوان دەكرێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا و بەر لە ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 15 جار

هەواڵی زیاتر