دەستمان بەسەر زیاتر لە 410 تۆن خواردن و خواردنەوە و دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرتوە

3 رۆژ پێش ئێستا

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند:
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 63 هەزار جار سەردانی شوێنە جیاوازەکانیان کردووە و دەستیان بەسەر زیاتر لە 410 تۆن خواردن و خواردنەوە و دەرمانی خراپ و بەسەرچوودا گرتووە.
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە 1ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوول 63 هەزار و 539 سەردانیان بۆ شوێنەکانی سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئەنجام داوە و تێیدا پێنج هەزار پسوڵەی سەرپێچی و دوو هەزار و 383 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەو ماوەیەدا 185 شوێن بە کاتی داخراون و 19 حاڵەتیش ڕووبەڕووی یاساکراونەتەوە و دەستیش بەسەر 410 تۆن 468 کیلۆگرام بابەتی خراپ و نەشیاو و بەسەرچوودا گیراوە کە لە خواردن و خواردنەو و دەرمان و بابەتی جوانکاری و پاککەرەوە پێکهاتوون.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر