بارانبارین تادوای هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

6 رۆژ پێش ئێستا

محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی:
 پێشبینی دەکرێت لە 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای ناوەڕاستە بگاته‌ هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکانی چەند ناوچەیەکەوە بە بارانی ناوبەناو دەستپێبکات.
 پێشبینی دەکرێت رۆژی 18ی ئەم مانگە له ‌پێش نیوه‌ڕۆوە تاوەکو ئێوارە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە برووسکە لە دهۆك، زاخۆ، سۆران، ئاكرێ، چۆمان، بارزان، باتیفا، بامەڕنێ و شیلادزێ هەبێت و رۆژی 19ی مانگەش لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانێکی مامناوەند هەیە و لە ناوچەکانی دیکە باران نابارێت.
 پێشبینی دەکرێت ئێوارەی 20ی مانگ له‌ سنووری هه‌ولێر، ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و سلێمانی تاوه‌ بارانی پاییزه‌ ببارێت و بارانبارینەکە تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت و لە پارێزگای هەڵەبجە، سەنتەری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و ئەو رۆژەش بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیکەی حەوت پلەی سیلیزی دادەبەزێت".

ژمارەی خوێندراو : 13 جار

هەواڵی زیاتر