وتەبێژی کۆمەڵ:
بە پشتیوانیکردنی لیستى كۆمه‌ڵى دادگەریی، لە بازنەی هەڵەبجە كورسى دووه‌م بۆ ئیسلامییه‌كان مسۆگه‌ر و ئیسلامییەکان بە هەموومانەوە دەتوانین بەرەو کورسی سێهەم بچین
#روون_میدیا
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
بۆ پاراستنى شوناسه ئیسلامییه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه، ده‌نگ به لیستى كۆمه‌ڵ بده‌ن .
ڕۆژى (20/10/2024) ڕۆژى تاقیكردنه‌وه گرنگەكەیە و سەنگی مەحەكە، ئەو ڕۆژە خەڵكی ئەو دەڤەرە وەڵامی ئەوە دەداتەوە كە ئایا دانیشتوانى به‌شه‌ره‌فى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توانن ئه‌و شوناسه بپارێزن و به هه‌موو موسڵمانان ولایه‌نه ئیسلامییه‌كان بتوانن لانى كه‌م دوو كورسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه مسۆگه‌ر بكه‌ن ؟
هاوكێشه بیركارییه‌كان ئاشكرا و ڕۆشنن و به پێى ده‌نگه‌كانى پێشوو ئه‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره ده‌رده‌خه‌ن كه به پشتیوانى لیستى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌توانرێ كورسى دووه‌میش بۆ ئیسلامییه‌كان مسۆگه‌ربکرێ و به هه‌موو لاشه‌وه هه‌وڵ بده‌ن به‌ره‌و كورسى سێیه‌م بچن .
داوا له لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و مسوڵمانانى ناوچه‌كه و دڵسۆزانى ڕابوونی ئیسلامیی ده‌كه‌م كه كار بۆ پاراستنى شوناسى ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن، ئەوەش به‌دڵنیاییه‌وه بەوە دێته‌دى كه بۆ مسۆگه‌ركردنى كورسى دووه‌می ئیسلامیەکان پشتیوانى لیستى كۆمه‌ڵ بن و.
ده‌توانن به هه‌موولایه‌كیان چاویان له‌سه‌ر كورسى سێیه‌میش بێت و كارێ نه‌كه‌ن له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ پاشخانى پێشتر یان له‌به‌ر پێشبڕكێى ته‌سكى حیزبایه‌تى ئه‌و شوناسه له‌ده‌ست بده‌ن .
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 23 جار