گۆڕان: هەر وەزیرێك پاساو بۆ بڕیاری کشانەوەی لە حكومەت بهێنێتەوە، پەیوەندی بەبزوتنەوەکەوە نامێنێت

5 رۆژ پێش ئێستا

گۆڕان: هەر وەزیرێك پاساو بۆ بڕیاری کشانەوەی لە حكومەت بهێنێتەوە، پەیوەندی بەبزوتنەوەکەوە نامێنێت
#روون_میدیا
به‌گوێره‌ى ڕاگەیەنراوێكى بزوتنەوەی گۆڕان (باڵی دانا ئەحمەد مەجید) ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "دوابەدوای بڕیاری کشانەوەمان لەحکومەتی هەرێم‌و حکومەتی خۆجێی، بەپیرەوەهاتنی هاونیشتمانیان‌و گۆڕانخوازان؛ دەرخەری ڕاستی‌و دروستی ئەم هەڵوێستەیە، کە خەڵک دەیەوێت‌و خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات".
ڕاشیگەیاندووە "بەپێزانینەوە لەهەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێم‌و وەزیرەکان‌و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لەکۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان پابەندیان بەبڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیری دارایی‌و ئابوری، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازیی‌و بازرگانی‌ و پارێزگاری سلێمانی".
بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەکاتەوە "هەر وەزیرێک، بەهەر بیانوو پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لەپۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی ڕێکخراوەیی بەبزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت".
لەناو وەزیر و بەرپرسە حكومییەكانی گۆڕان، تەنها دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئامادەنیە لە پۆستەكەی بكشێتەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە گردی زەرگەتە ڕایگەیاند "ئەو بڕیارە لە لایەنێكی نایاساییەوە دەرچووە و پابەندی نابێت"

ژمارەی خوێندراو : 15 جار

هەواڵی زیاتر