یەكسانی جێندەریی

26/11/2022

یەكسانی جێندەریی
ئەو پیلانەی ژن دەكاتە دوژمنی پیاو و، لە ژێریدا زەلكاوێك لە بەدڕەوشتی و داڕمان حەشاردراوە
جێندەر بە فەرمیی لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوەوە هاتوەتە ناو زانستی كۆمەڵناسییەوە، وشەیەكی ئینگلیزیی بە ئەسڵ لاتینیە و، بە مانای ڕەگەز دێت كە مرۆڤایەتی لەسەر دروستبووە ئەویش هەردوو ڕەگەزی نێر و مێیە .
ساڵی 1944، نوسەری فەرەنسی (سیمۆن دی بۆفورا) كتێبێكی بەناونیشانی (ڕەگەزەكەی دیكە) نوسی، كە دواتر ئەم كتێبە بووە بووە ئایدۆلۆژیای بزوتنەوە فیمینیستەكان لەسەرتاسەری جیهاندا، ئەو بزوتنەوانەی كە بانگەشەی ئازادی ڕەهای ئافرەت و، چاندنی تۆوی ناكۆكیی و دژایەتی دەكەن لەنێوان ژن و پیاودا و، وا لە ژن دەكەن هەمیشە پیاو وەك دوژمن و دڕندە ببینێت .
بەپێی ئەم كتێبە، پیاو مامەڵەی سۆزدارانە لەگەڵ ژن دەكات، هەر ئەمەشە وایكردووە كە ژنان ڕوبەڕوی چەوساندنەوەی قوڵ ببنەوە، پیاویان لە مرۆڤێكی ئاسایی و واقیعیەوە لێ ببێتە هێمای هاوشێوەی خواوەندەكان و لە ڕێگەی گوێڕایەڵبوون و كۆنترۆڵكردنی هەست و لایەنی سۆزدارییان لەلایەن پیاوەوە، دەبنە بەشێك لە پیاوەكە نەك مرۆڤێكی سەربەخۆ و جیا لە پیاو .لە تێڕوانینی ئەم نوسەرە فەرەنسیەوە، ئازادبونی ژن پەیوەستە بە ئاستی توانای خۆی لە گۆڕینی ئەو وێنانەی بۆ پیاو و تایبەتمەندییە جەستەیی و دەرونییەكانی پیاو لە مێشكی خۆیدا دروستیكردووە، هیچ كاتیش ئەمە ڕوونادات هەتا خۆی لە میراتی ئەو كلتورە ڕزگار نەكات كە وایكردووە ژن پێیوابێت بە بێ پیاو ناژی و لایەنی جەستەیی و دەرونی و سۆزداریی تەنها بە بە ژیان لەگەڵ پیاوێك پڕدەبێتەوە .
سیمۆن دی بۆفورا پێیوایە "ئەوە پیاوە وا دەكات مێینەیەك ببێتە ژن، ئەگەرنا هەموو مێینەیەك وەك مرۆڤ لەدایكدەبێت نەك وەك كچ یان وەك ژنێك، بەڵام دواتر لە كۆمەڵگەی پیاوسالاریدا دەبێتە ژن" كتێبەكەی دی بو فۆرا بووە پەیڕەو و ئایدۆلۆژیای فیمینیستەكان و، لە ڕێی شەڕی دەروونی و بەلاڕێدابردنی ژنانەوە، ژن لە دروستكراوێكی پڕ هەستی ناسكەوە، دەكەنە بونەوەرێكی وشك و بێ هەست كە لە هەموو بوارێكدا خۆی بەراورد بە پیاو بكات و، پیاو نەك وەك تەواوكەر و هاوبەشی ژیان، بەڵكو وەك نەیار و هەندێكجاریش وەك دوژمن ببینێت .
ئەمە بنەما و مانای جێندەرە، ئەو دەستەواژەیەی كە لە ژێریدا چەندین بەرنامە و پلانی خەتەرناك بۆ تێكدانی تەونی كۆمەڵایەتی و دروستكردنی دوژمنایەتی لەنێوان ژن و پیاو و بەلاڕێدابردنی ژنان و هاندان و ئاساییكردنەوەی هاوڕەگەزبازیی لەژێریدا حەشاردراوە و، بە دروشمەكانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و، یەكسانی نێوان ژن و پیاو داپۆشراوە .
لە چەمكی جێندەردا، دایكایەتی شتێكی ئەفسانە و خەڵەفاوی و گاڵتەجاڕییە، لە ژندا غەریزەیەك بەناوی دایكایەتی بوونی نیە، بەڵكو ئەوە دابونەریت و كلتوری كۆمەڵگەیە، چەمكی دایك بەسەر ژندا دەسەپێنێت، بۆیە جێندەربازەكان دەڵێن "دایكایەتی سەپێنراوێكی كۆمەڵایەتییە و بە ئامانجی زاوزێ دراوە بەسەر ژندا" .
جێندەرەوانەكان پێیانوایە "ئەوە سك كردن و شیرپێدان و دایكایەتییە بووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەوەی ژن بە ڕۆڵی جێندەری خۆی هەڵبسێت و خۆیان وەك پیاوان ببینن" بۆیە سیمۆنی نوسەری فەرەنسی داوا لە ژنان دەكات "خۆیان لەو دۆخە ڕزگار بكەن و مناڵەكەی ناوسكیان لەبار ببەن تا وەك هاوشانی پیاو بمێننەوە نەك وەك ژن یان وەك دایك" .
بەپێی كتێبێك كە نەتەوەیەكگرتووەكان چاپیكردووە و ناوی (خێزان و ئاڵنگارییەكانی ئایندە)یە، هانی كۆمەڵگە دەدات بۆ یەكسانی جێندەریی، خێزانی بۆ 12 جۆر دابەشكردووە و، بە ئاشكرا لەو كتێبەدا بانگەشە بۆ ئاساییكردنەوەی هاوڕەگەزبازیی و بەدڕەوشتی و گۆڕینی ڕۆڵ و وێنای دایك دەكات لە خێزاندا .

ئەم كتێبە، ئەو هاوڕەگەزبازانەی كە بەیەكەوە دەژین و وەك ئەوەی ئێستا لە هەندێ وڵاتی ئەوروپیدا هەیە هاوسەرگیریی دەكەن، بە (خێزانە تاك ڕەگەزەكان) ناودەبات، ئەو ژن و پیاوانەش دیسان بە (خێزان) ناودەبات كە بەبێ هاوسەرگیریی شەرعی پێكەوە دەژین و سێكس دەكەن، یان ئەو ژنەی لە براكەی خۆی مناڵی دەبێت، بە خێزان دادەنرێت و دەڵێت "هەموو ئەمانە لە چەمك و بنەمای جێندەردا مانا و شێوازی تایبەتی ژیانن و بەشێكن لەو گۆڕانكارییەكان لە مانا و تێگەیشتنی چەمكی دایك و باوك یان خێزاندا كە تا ئێستا باو بووە" .
بەپێی ڕاپۆرتێك كە ساڵی 2004 لیژنەی ژنانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان بە پشت بەستن بە چەمكی جێندەریی ئامادەیكردووە، بە فەرمیی دان بە هاوڕەگەزبازییدا دەنێت و، داواشدەكات كە مافەكانیان لەسەرتاسەری جیهاندا پارێزراوبێت و، كۆمەڵگە قبوڵی هاوڕەگەزبازی نێوان ژن و ژن، یان پیاو و پیاو بكات، چونكە بەپێی ڕاپۆرتەكە "ئەمە جۆرێكە لە هەست و ژیانی ئاسایی و تایبەت و، پێویستە پشتگیریی لە سێكسی ئاسایی و سێكسی نێوان هاوڕەگەزبازەكانیش لە كۆمەڵگە و خێزانەكاندا بكرێت" .
لەوە بەدوا بزوتنەو و ڕێكخراوە ژنانییە فیمینیستەكان دروشمێكیان بەرزكردەوە، كە بانگەشەیەكی مەترسیداری تێدایە و چەند داواكارییەكی لەخۆگرتووە، ئەویش ئازادی سێكسی ژن و ئازادی جلوبەرگ كە خۆڕوتكردنەوە و یاخیبونیانە لە خێزان و، دەیانەوێت وا لە ژن بگەیەنن كە خۆی خاوەنی خۆیەتی و، دایك و باوك و یان برا و هاوسەر لەوبارەیەوە هیچ كارەن .
ئەمە ئەو پیلانەیە كە ئێستا بە ملیۆنان دۆلار بۆ جێبەجێكردنی لە كۆمەڵگە مسوڵمانەكاندا بۆ خەرجدەكرێت و، دەیان ڕێكخراو و ناوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی و سەرجەم ڕژێمە عەلمانییەكانی ناوچەكەی لە پشتەوەن .





یەكسانی جێندەریی ئەو پیلانەی ژن دەكاتە دوژمنی پیاو و، لە ژێریدا زەلكاوێك لە بەدڕەوشتی و داڕمان حەشاردراوە
یەكسانی جێندەریی ئەو پیلانەی ژن دەكاتە دوژمنی پیاو و، لە ژێریدا زەلكاوێك لە بەدڕەوشتی و داڕمان حەشاردراوە
یەكسانی جێندەریی ئەو پیلانەی ژن دەكاتە دوژمنی پیاو و، لە ژێریدا زەلكاوێك لە بەدڕەوشتی و داڕمان حەشاردراوە

ژمارەی خوێندراو : 557 جار

هەواڵی زیاتر