بزوتنەوەی حەماس و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل سەبارەت بە پێشنیازی ئاگر بەست :
- پێشنیاری ئاگربەستیان بەدەست گەیشتوە و لەگەڵ لایەنە فەلەستینییەکانی دیکەدا تاوتوێی دەکەن و دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆ و ڕاوێژکارییەکانیان بڕیاری کۆتایی دەداتە ناوبژیوانان، و بە فەرمیش ڕایدەگەیەنن.
- لە چوارچێوەی پابەندبونی بزوتنەوەکە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی دژی گەلەکەمان و دەستەبەرکردنی هاوکارییەکان، بزوتنەوەکە ڕاوێژ لەگەڵ سەرکردەی هێز و کوتلە فەلەستینییەکان دەکات، سەبارەت بەو ئۆفەرەی کە لە برایانی نێوەندگیری وەرگرتوە
- دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆ و ڕاوێژکارییەکان بڕیاری کۆتایی دەداتە ناوبژیوانان، و بە فەرمیش بڕیارەكەیان ڕادەگەیەنن".
+ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل
- پێشنیارێک لەسەر مێزەکە هەیە، پێشنیارێکی گرنگ و جێبەجێکراوە. پێشنیارێکی بەشەکییە، چونکە باس لە بەشێک لە بارمتەکان دەکات. ئەمریکا پشتیوانی ئەو پێشنیازە دەكات، ئیسرائیلیش ڕەزامەندی دەربڕیوە".
- ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بە جیهانی عەرەبی، و هەرکەسێک کە کاریگەری هەیە، بە هەمو وڵاتێکی عەرەبی، هەمو وڵاتێکی ناوچەکە بڵێین، دەبێت هەمو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی حەماس ئەو ڕێککەوتنە قبوڵ بكات. ئەوەش بێگومان بۆ بەرژەوەندی دانیشتوانی غەززە، سودی دانیشتوانی ئیسرائیل و سودی بارمتەکانە، هەروەها بۆ بەرژەوەندی تەواوی ناوچەکەیە".
- ئەگەر حەماس چەکەکانی خۆی دابنێت، ئەگەری هەیە لەماوەی 24 کاتژمێردا شەڕەکە کۆتایی بێت. حەماس هاوکاری مرۆیی فرۆشت بۆ کڕینی چەک. ئێمە شەڕی حەماس دەکەین، نەک خەڵکی غەززە . شەڕ لە کەرتی غەززە هیچ سودێکی بۆ کەس نییە".
ژمارەی خوێندراو : 145 جار