​لاریجانى: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناكه‌ین

12 کاتژمێر پێش ئێستا

عەلی لاریجانی، بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن تاران دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکادا دانوستان بکات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لاریجانی وەک وەڵامێک بۆ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" هات، کە تێیدا بە پشت بەستن بە سەرچاوە عەرەبی و ئەمریکییەکان ئاماژەی بەوە کردبوو کە لاریجانی لە ڕێگەی نێوەندگیریی سوڵتاننشینی عومانەوە، هەوڵێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتن دەستپێکردووە.
ڕاپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەوڵانە نیشانەی دەرکەوتنی زیاتری لاریجانییە لە گۆڕەپانی سیاسیدا، بەتایبەت دوای تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران. هەرچەندە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە واشنتن بەشێوەیەکی گشتی ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە، بەڵام هاوکات جەختی لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کردووەتەوە.
لە لایەکی ترەوە، لاریجانی ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا هەڕەشەی توندی لە ئەمریکا و قه‌واره‌ی زایۆنی کرد و بەڵێنی دا "وانەیەکی لەبیرنەکراویان پێ بدەن".

ئێران: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناكه‌ین

ژمارەی خوێندراو : 69 جار

هەواڵی زیاتر