واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە پێشدەخرێت"

21 کاتژمێر پێش ئێستا

واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە پێشدەخرێت"
 وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بەپێی پێگەی ئەكسیۆس
 واشنتۆن، تاران و نێوەندگیەران تاوتوێی ئەوە دەکەن کە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە پێش بخرێت.
 تەنانەت ئەگەر واژۆکردنی ئەلیکترۆنیش ئەنجام بدرێت، کۆبوونەوەی شاندەکانی ئەمریکا و ئێران لە ڕۆژی هەینی لە سویسرا هەر بەڕێوە دەچێت.
 ئامانج لە خێراکردنی ئەم پرۆسەیە، کردنەوەی گەرووی هورمزە پێش ڕۆژی هەینی، چونکە هەردوولا لەسەر ئەم خاڵە ڕێککەوتوون.
 بەرپرسێکی ئەمریکی: دەڵێت ڕێککەوتنەکە ڕۆژی یەکشەممە بە ئەلیکترۆنی لەلایەن دۆناڵد تڕەمپ، جێگرەکەی (جەی دی ڤانس) و محەمەد باقر قاليباف (سەرۆکی پەرلەمانی ئێران) واژۆ کراوە.
 ئێران داوای کردووە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بڵاو نەکرێتەوە تا واژۆکردنی فەرمی، نەک بەهۆی فشاری سیاسییەوە بێت لەسەر کۆشکی سپی.
 دیپلۆماتکارێکی هەرێمی ئاشکرای کردووە کە ئەو دەقە ١٤ خاڵییەی لە میدیاکاندا بڵاو بووەتەوە، ئەو دەقە نییە کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا واژۆ کراوە، بەڵکو تەنها ڕەشنووسێکە کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 19 جار

هەواڵی زیاتر