هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتوگال بە سەرکردایەتیی ئەستێرەی جیهانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەمەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکانی مۆندیال گەیشتە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا؛ بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ شەممە یەکەم یەکەی مەشقی خۆی لەو وڵاتە ئەنجام بدات بۆ خۆامادەکردن بۆ یەکەم یاریی خۆی کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە دژی کۆنگۆی دیموکرات بەڕێوەدەچێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێش بەڕێکەوتنیان گەشبینی خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە نیشان دا و ڕایگەیاند: "نەوەیەکی زۆر باشمان هەیە و بڕوام وایە ئەم نەوەیەیە دڵخۆشییەکی زۆر بۆ گەلەکەمان دەهێنێت." هەروەها سەبارەت بە دۆخی خۆی گوتی: "من لەڕووی جەستەییەوە باشم و ئامادەم."
سەبارەت بە وردەکاریی گەشتەکە، شاندی هەڵبژاردەی پۆرتوگال سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی دوایین مەشقی لە نیشتمانی خۆی ئەنجامدا و پاشان بە ڕێوڕەسمێکی فەرمی و بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت. لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ فرۆکەخانەی فلۆریدا، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانەوە پێشوازییان لێکرا و ڕۆناڵدۆش لە کاتی دابەزینی لە پاسی شاندەکە سڵاوی لە هاندەران کرد پێش ئەوەی بەرەو بنکەی سەرەکیی مانەوەیان لە "پاڵم بیچ" بەڕێ بکەون.
ئەندامانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە کاتی دابەزینیان لە فڕۆکەکە، بە یەک شێوازی فەرمی کە پێکهاتبوو لە قاتی ڕەساسی و تیپشێرتی نیلی دەرکەوتن، کە ئەمەش سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.
ژمارەی خوێندراو : 125 جار