لەگەڵ چوونە نێو ٦٦ـەمین ڕۆژی هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆپەراسیۆنی "پڕۆژەی ئازادی" بۆ "ئازادکردنی جووڵەی کەشتییەکان" لە گەرووی هورمز دەستپێدەکات. لە بەرامبەردا، بارەگای "خاتم الأنبياء"ی ئێرانی هۆشداری دا کە هێرش دەکاتە سەر هەر هێزێکی بیانی -بەتایبەت سوپای ئەمریکا- ئەگەر لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامە، ئەمەش دوای ئاڵوگۆڕکردنی نامەی نوێ لە نێوان هەردوولا بە نێوەندگیریی پاکستان.
ئەمانەی خوارەوە دیارترین پێشهاتەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوودان:
- ڕێککەوتنی چوارچێوەی کارکردن"ی ئێرانی دەستکەوتووە کە پێشکەش بە ویلایەتە یەکگرتووەکان کراوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ، کە لە ٣ قۆناغی سەرەکی پێکهاتووە.
- دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە پێشنیازە نوێیەکەی ئێرانی بینیوە و ئەوە "قبووڵکراو نییە".
- ڕاوێژکاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەزیرەی ڕاگەیاندووە کە تاران وەڵامی ئەمریکای تیرووان دەربارەی پێشنیازەکەیان بۆ ڕاگرتنی جەنگ پێگەیشتووە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
- ئەمینداری گشتیی حزبوڵا ڕایگەیاند: هیچ ئاگربەستێک لە لوبنان نییە، بەڵکو دەستدرێژییەکی بەردەوامی ئیسرائیلی-ئەمریکی هەیە؛ نە "هێڵی زەرد" و نە "ناوچەی دابڕاو" بوونیان نییە و نابێت.
- ٤ لوبنانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکانی باشووری لوبنان کوژران، حزبوڵاش بە چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی داگیرکەر وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 59 جار