"تولسی گابارد" بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا تۆمەتێکی قورس دەخاتە پاڵ "ئەنتۆنی فاوتشی" بەڕێوەبەری پێشووی پەیمانگەی نیشتمانی هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا.
بەپێی ئەم تۆمەتە، ئەو بەرپرسە تەندروستییەی ئەمریکا بڕێکی زۆر پارەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە تاقیگەیەکی وڵاتی چین توێژینەوەیەک لەسەر ڤایرۆسەکان ئەنجام بدرێت، بەو ئامانجەی ڤایرۆسەکە بەهێزتر و کوشندەتر بکرێت.
ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە دەڵێت؛ ئەم دەستکارییانە گومانی ئەوەیان لەسەرە کە سەرچاوەی ڕاستەقینەی دروستبوونی پەتای کۆڤید-19 بووبێت.
هەروەها تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکادا درۆی کردووە و بە ئەنقەست هەوڵیداوە ڕاستییەکان بشارێتەوە و وا نیشانی بدات کە ڤایرۆسەکە بە سروشتی پەیدا بووە، نەک لە تاقیگەدا دروستکرابێت.
ژمارەی خوێندراو : 13 جار