سی ئێن ئێن: ئێران کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی مینڕێژ دەکات و تونێلەکان دادەخات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لە زاری پێنج سەرچاوەی باڵای هەواڵگرییەوە ئاشکرای کرد، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تاران ڕێوشوێنی توند و نائاسایی بۆ پاراستنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو گرتووەتەبەر.
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئێران بە مەبەست دەستی کردووە بە پڕکردنەوەی تونێلە ئەتۆمییەکان و مینڕێژکردنی دەروازەکان بە ماددەی تەقەمەنی، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی یەدەگی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی کە ئاستەکەی زۆر بەرزە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم هەنگاوانەی ئێران وایکردووە کە گەیشتن بەو کۆگایانە لە ئێستادا زۆر سەختتر و مەترسیدارتر بێت، بە جۆرێک ئەگەر پێش مانگێک گەیشتن پێیان ئاسان بووبێت، ئێستا پێویستی بە کاتێکی زۆر و ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسیی گەورە هەیە.

ژمارەی خوێندراو : 116 جار

هەواڵی زیاتر