بەرلە كۆتایی ئەمساڵ نابێ پێكهاتەیەك بەناوی "قەسەد" بوونی مابێ

21 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆم باراك بۆ مەزڵوم عەبدی:
بەرلە كۆتایی ئەمساڵ نابێ پێكهاتەیەك بەناوی "قەسەد" بوونی مابێ
 "تۆم براک" نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریکا بۆ كاروباری سوریا و عێراق، داوای لە مەزڵوم عەبدی کردووە هەموو پەیوەندییەكانی خۆی و چەکدارانی "قەسەد" لەگەڵ پـ . ەكـ .ەكـ .ە بپچڕێنێت.
 تۆم باراك لە كۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێر داوای لە عەبدی کردووە سەرجەم کادیرانی پـ . ەكـ .ەكـ .ە لە ناوچە کوردییەکانی سووریا دەربکرێن.
 باراک داوای لە عەبدی کردووە هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بە "قەسەد" لەگەڵ حکوومەتی سووریا لەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق دان، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بدەن.
 باراك جەختی لەسەر پێویستیی تەواوکردنی یەکگرتنی سەربازی لە نێوان "قەسەد" و حکوومەتی سووریا کردووەتەوە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ و پێیوتووە؛ بەرلە كۆتایی ئەمساڵ نابێ پێكهاتەیەك بەناوی "قەسەد"ەوە مابێت .
 داوای کردووە لە هەمان ماوەدا، یەکگرتنی کارگێڕی و حکوومیش لە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریادا ئەنجام بدرێت.
 واشنتۆن بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی بۆ کوردانی سووریا بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە بەر لە کۆتایی ساڵ بەستووەتەوە.
 لە بەرامبەردا، مەزڵوم عەبدی لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر بەو داواکارییانەی براک نیشان داوە.
 کۆبوونەوەکە دۆسیەی نەوتیشی لەخۆ گرتبوو، لەوانە جێگیرکردنی گرێبەستی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی لە ناوچە کوردییەکان کار دەکەن.
 گفتوگۆ لەسەر جێگیرکردنی پشکێکی دیاریکراو لە بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بۆ ناوچە کوردییەکان کراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق.
 بەپێی سەرچاوەکان، لە قۆناغی یەکەمدا پشکی ناوچە کوردییەکان دەگاتە نزیکەی ١٠٪ی بەرهەمی کێڵگەکان و دواتر ڕێژەکە بەرز دەبێتەوە.
 هەردوولا تاوتوێی پڕۆژەی دروستکردنی بۆرییەكیان کردووە بۆ گواستنەوەی نەوت لە کێڵگە عێراقییەکان و پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ پاڵاوگەی بانیاس لە کەناراوەکانی سووریا.
 بڕیارە ئەو هێڵی گواستنەوە پێشنیارکراوە بەناوچە کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا تێپەڕ ببێت.
سەرچاوە: "العربية" و "الحدث":

ژمارەی خوێندراو : 18 جار

هەواڵی زیاتر