سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ:
دوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر دژوار بوون، ئێمە بە ئێرانییەکانمان ڕاگەیاند ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، شەوی دووەمیش بۆردومانیان دەکەینەوە.
دوو ڕۆژی ڕابردوو هەلێک بوو بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ نزیکترین هاوڕێکانمان.
ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران سبەی یان دوو سبەی واژۆ دەکرێت.
ئەگەر دەستوەردانم نەکردایە، ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیلی لەناو دەبرد.
ناکۆکیم لەگەڵ نەتانیاهۆ لەسەر لوبنان هەبوو، پێم وت نەرمتر ڕەفتار بکات.
زۆر هەست بە پەژارە دەکەم بەرامبەر بە لوبنان.
لەسەر لوبنان کەمێک لەگەڵ نەتانیاهۆ ناکۆکین، دەکرێت لێبوردەیی زیاتر بنوێنێت و هەر کاتێک ئەندامێکی حزبوڵا دەچێتە ناو باڵەخانەیەکەوە، ئەو باڵەخانەیە بە تەواوی نەڕووخێنێت.
وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئێرانم لەگەڵ سەرکردەکانی لوتکەی گروپی حەوت (G7) تاوتوێ کرد، ئەوان زۆر دڵخۆشن کە ئێمە ڕێککەوتنمان ئەنجامداوە.
ئەگەر ڕێککەوتنەکەمان نەکردایە، گەرووی هورمز نەدەکراوە و بۆمبباران بە بەردەوامی درێژەی دەبوو.
ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران هەموو ئەوەی دەمانویست بەدەستی دەهێنێت لە ڕێگری لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی و کردنەوەی گەرووی هورمز.
پێموایە سەرکردە ئێرانییەکان بە شێوەیەکی جیاواز ڕەفتار دەکەن.
ڕێککەوتنەکەم ئەنجامدا، چونکە نەمدەویست کارەساتێکی ئابووری ببینم.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 26 جار