عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی بەرگریی ئێران ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگهیاند، دانوستان سەبارەت بە دەستنەکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ بیروباوهڕی ئێراندا یەکدەگرێتەوە و "ئەگەر ئامانجی ئەمریکا ڕێگریکردن بێت لە بنیادنانی چەکی ئەتۆم، ئەوا ئەگەری رێککەوتن هەیە".
عەلی شەمخانیلە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، "وەزیری دهرهوهی ئێران عهباس عێراقچی پشتیوانی و دهسهڵاتی تهواوی ههیه کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنە ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئیرادەی نیشان بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ناوهڕۆكی دانوستانەکان دەستنەکەوتنی چەکی ئەتۆمی بێت، "ئەوا ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ بیروباوهڕی بەرگری ئێمە و فەتوای ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه".
ژمارەی خوێندراو : 48 جار