حسێن محبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەندین سناریۆی جیاوازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی جەنگی ئابووریی ئەمریکا ئامادە کردووە، و جەختیشی کردەوە کە خاوەنی پلانن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هر هەنگاوێکی دوژمنکارانە لەلایەن واشنتنەوە.
لێدوانەکانی محبی وەک پەرچەکردارێک بوو بۆ ڕاگەیاندنی جەنگێکی ئابووری لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دژی ئێران، و پێی وابوو ئەم ڕێبازە ڕەنگدانەوەی "دانپێدانانی واشنتنە بە شکستەکەیدا لەسەر ئاستی سەربازی".
وتەبێژەکە گوتیشی، ویلایەتە یەکگرتووەکان دوای ئەوەی لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێنا، ڕووی لە جەنگی ئابووری کردووە، و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پلانگەلێکی ئامادە کردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سزاکان و ڕێکارە ئابوورییەکانی ئەمریکا.
ژمارەی خوێندراو : 31 جار