صندوقی نێودەوڵەتیی دراو: بەرزبوونی نرخی نەوت تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا


صندوقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF) هۆشداری دەدات لەوەی بەرزبوونی نرخی نەوت لە سەرانسەری جیهاندا تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت. ئەمەش بەهۆی زیاد بوونی ئاستی داواکاری، بەردەوامیی مەترسییە جیۆپۆلیتیکیی و ئەمنییەکانی سەر ڕێڕەوە دەریاییەکان.
لە وتارێکدا بۆ کۆبوونەوە ساڵانەیییەکانی صندوقی نێودەوڵەتیی دراو و بانكی جیهانی لە سنغافوورە، کریستالینا غورغييفا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری صندوقەکە ڕایگەیاند کە سەرەڕای تێپەڕاندنی بەشێک لە شۆکە سەرەتاییەکانی وزە بەهۆی فرەجۆرکردنی سەرچاوەکان و خۆڕاگریی زنجیرەی دابینکردن، بەڵام نرخەکان لە ئاستێکی بەرزدا دەمێننەوە.
لە وتارەكەدا چەندین هوشیارو ئاماژەی جیازاز دراوە كە بریتین لە :
- صندوقی نێودەوڵەتیی دراو ڕاستەوخۆ پەیوەندیی لەنێوان بەکارهێنانی بەربڵاوی ژیریی دەستکرد (AI) و بەرزبوونی نرخی وزە، خۆراک، پەین و بەرهەمە پیشەسازییە سەرەکییەکاندا دۆزیوەتەوە، بەو پێیەی خواستی ژیریی دەستکرد بۆ وزە پەستانێکی نوێ لەسەر بازاڕەکان دروست دەکات.
- بەڕێوەبەری صندوقەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی مەترسییەکان لەسەر تەنگەی هورمز، گەیشتنی غازی شل (LNG) لە ناوچەی کەنداوەوە بە سنوورداری ماوەتەوە. ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەوڵەکانی ئەورووپا و ئاسیا دروست کردووە بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانیان پێش وەرزی زستان.
- قەرزی گشتیی جیهانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە و نزیک دەبێتەوە لە تێپەڕاندنی ١٠٠٪ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان. بەپێی وتەی غورغییڤا، وڵاتە پێشکەوتووەکان و ناوچەی یۆرۆ بەهۆی بەرزبوونی سوودی سەنەداتەوە زیاتر تووشی سەختی بوونەتەوە.
- جگە لە شۆکەکانی خۆراک و وزە، هۆکارەکانی وەک درێژکردنەوەی جێبەجیكردنی ژیریی دەستکرد، پێناسە گومرگییەکان، زیالدبوونی خەرجییە بەرگرییەکان و بەرزکردنەوەی توندی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکە ناوەندییە گەورەکانەوە (وەک فیدراڵی ئەمریکی و بانکی ناوەندی ئەورووپا) هۆکاری سەرەکین بۆ بەردەوامیی پەستانی هەڵئاوسان.
- لە کۆتاییدا، غورغییڤا جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و گرژییەکانی ناوچەی کەنداو بە زووییش کۆتاییان بێت، بەرزبوونی نرخی وزە و نەوت تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت، ئەمەش داوای ڕێکاری دارایی توند و نەرمیی زیاتری سیستەمی نەقدی لە وڵاتان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهانی.

ژمارەی خوێندراو : 49 جار

هەواڵی زیاتر