گادی ئایزنکۆت، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل، بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین ناتانیاهۆ گرت و ڕایگەیاند کە ناوبراو سەرەڕای دۆڕاندنی هەڵبژاردنەکان، هێشتا لەسەر سیاسەتی جیاکاری بەردەوامە.
ئایزنکۆت لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی سیاسیی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەدا: "ناتانیاهۆ باش دەزانێت کە هەڵبژاردنی دۆڕاندووە و لەسەر جیاکارییەکانی بەردەوامە؛ هەروەها دەزانێت کە زۆرینەیەکی بەهێز لە دژی هەیە چ لەناو شەقامی ئیسرائیل و چ لەناو پەرلەمانیشدا."
ڕاسپێردراوەکەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ جەختی لەوەش کردەوە کە گۆڕانکاریی سیاسی حەتمییە و وتی: "ناتانیاهۆ خۆشی دەزانێت کە بەم زووانە حکومەتێکی نوێ و باشتر لە ئیسرائیل پێکدەهێنرێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا، گادی ئایزنکۆت پلانی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هەموو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەپەلە حکومەتێکی نیشتمانی بۆ وڵاتەکە پێکبهێنێت.
ژمارەی خوێندراو : 53 جار