بڕیارە سبەی سێشەممە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا بەڕێوەبچێت؛ هەڵبژاردنێک کە چارەنووسی دوو ساڵی داهاتووی کۆشکی سپی بەلایەکدا دەخات. چاودێران پێیان وایە ئەگەر دیموکراتەکان بتوانن زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس بەدەستبهێننەوە، ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی شەپۆلێک لێکۆڵینەوەی ڕەق و فشاری گەورە دەبێتەوە.
بەپێی زانیاریی بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکرات، کۆنترۆڵکردنەوەی کۆنگرێس ڕێگەیان پێدەدات دەستبەجێ کار لەسەر دوو دۆسیەی زۆر هەستیار بکەن:
١. خستنەژێر چاودێریی سامانی بنەماڵەی ترەمپ: لیژنەی چاودێری لە کۆنگرێس بڕیاری داوە تەواوی مامەڵە دارایی و بازرگانییەکانی جارید کۆشنەری زاوای ترەمپ و دۆناڵد ترەمپ جونیەری کوڕی گەورەی بخاتە ژێر وردبینیی وردەوە. ٢. کرانەوەی دۆسیەی جێفری ئێپستین: دیموکراتەکان فشاری توند دەخەنە سەر وەزارەتی داد بۆ ئەوەی تەواوی ٦ ملیۆن لاپەڕەی بەڵگەنامە و دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە ئێپستین دەستبەجێ ئاشکرا بکات، چونکە پێیان وایە پێشتر بەشێکی زۆری ئەو دۆسیانە شاردراونەتەوە.
شارەزایانی سیاسی جەخت دەکەنەوە کە بردنەوەی دیموکراتەکان، سەرەڕای ئەوەی توانای ترەمپ بۆ پەسەندکردنی یاساکان ئفلج دەکات، ئەگەری ئەوەش زیاتر دەکات رێکارەکانی لادانی سەرۆک (ئیستیجواب) بۆ جاری سێیەم لە مێژووی ترەمپدا لە کۆنگرێسەوە دەستپێبکرێتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 124 جار