بڕیارە رۆژی یەکشەممە ساڵی نوێی خوێندن لە سووریا دەست پێ بکات.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی سووریا، نزیکەی ٤.٥ ملیۆن قوتابی لە ١٢ هەزار قوتابخانەدا دەست بە خوێندن دەکەن. هەروەها ٣٦٣ هەزار مامۆستا و کارمەندی کەرتی پەروەردە لە بواری خوێندن کار دەکەن.
لە پارێزگای حەسەکە، کە بەشێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ٤١٠ هەزار و ٥٠٦ قوتابی لە ٢ هەزار و ٣١٧ قوتابخانەدا خوێندن دەکەن. لە نێوانیاندا، ٢٤١ هەزار و ٨١ قوتابی بەپێی پرۆگرامی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریی پێشوو خوێندن بەردەوام دەکەن.
لە هەمان کاتدا، ١٠ قوتابخانە لە قامشلۆ هێشتا وەک پەناگە بۆ ئاوارەکانی شەهبا بەکاردەهێنرێن و چۆڵ نەکراون.
کێشەی دابینکردنی پەرتووکەکانی خوێندنیش هێشتا بەردەوامە، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچە، کە دەکرێت ببێتە بەربەستێک لە بەردەم دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.
ژمارەی خوێندراو : 66 جار