لە ماوەی ٦ مانگدا ٦٨ ڕووداوی دەریایی لە گەرووی هورمز تۆمار کراون

5 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی (IMO) ڕاگەیاندنی ئامارێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە کە تێیدا جەخت لەسەر ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان دەکاتەوە لە گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی هەناردەکردنی نەوت و گازی جیهان.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ئاژانسەی سەر بە ئومەم یەکگرتووەکان، لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ٦٨ ڕووداوی دەریایی لە کەنداو و ناوچە ئاوییەکانی دەوروبەری تۆمار کراون؛ کە ئەمەش دەکاتە نێوەندی ڕوودانی ڕووداوێک لە هەر ٢.٦ ڕۆژێکدا.
دەرئەنجامە مادی و مرۆییەکانی ئەم ئاڵۆزییانە بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن کراون:
زەرەر و زیانە مرۆییەکان
کوژراوان: لانی کەم ٢٠ دەریاوان و کارمەندی بەندەرەکان گیانیان لەدەستداوە.
برینداران: ٣٥ کەس لە ئەنجامی هێرشەکان بریندار بوون.
بێسەروشوێن: هەتا ئێستا کەسێک لە عەدادی بێسەروشوێنبوواندا ماوەتەوە.
+ جۆری کەشتییە ئامانجکراوەکان
ناقڵەی نەوت: ٥٠٪ی کۆی گشتیی کەشتییە زەرەرمەندبووەکان پێکدەهێنن.
کەشتیی کۆنتێنەر: ٢٠٪ی ڕووداوەکان بوون.
کەشتیی گواستنەوەی کەلوپەلی فەل: ١٥٪ی زیانەکانیان بەرکەوتووە.
لای خۆشییەوە دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) ئاشکرای کرد کە ٤٧ ڕووداو لەوانە بە شێوەی "هێرشی ڕاستەوخۆ" پۆلێن کراون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی (AFP)، سەبارەت بە ئاڵای ئەو کەشتییانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، کەشتییەکانی هەڵگری ئاڵای لیبێریا لە پلەی یەکەمدان بە ١٣ ڕووداو، بەدوای ئەوانیشدا کەشتییەکانی پەنەما و جزر مارشاڵ دێن بە ١٠ ڕووداو بۆ هەر یەکێکیان، هەروەها ٤ ڕووداویش بەر ئەو کەشتییانە کەوتوون کە ئاڵای ئێرانیان هەڵگرتبوو.

ژمارەی خوێندراو : 88 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپە چەکدارەکان لە ڕێککەوتنی کۆتایی ڕادەستکردنی چەک نزیک دەبنەوە

زۆرتر

8/25/2026 9:33:00 AM

لە ماوەی ٦ مانگدا ٦٨ ڕووداوی دەریایی لە گەرووی هورمز تۆمار کراون

زۆرتر

8/25/2026 8:46:00 AM

زۆرترین خوێنراو