میدیای ئێرانی: کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێران لە نزیک دوورگەی خارک کرایە ئامانج

17 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، کەشتییەکی نەوت هەڵگری وڵاتەکەیان لە نزیک دوورگەی خارک کەوتووەتە بەر هێرشێکی مووشەکیی ئەمریکا.
زانیارییە سەرەتاییەکان:
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا کەشتییەکەیان لە دووریی ٦ میلی دەریایی لە دوورگەی خارک کردووەتە ئامانج، کاتێک لە ناوچەی لەنگەرگەی دوورگەکەدا بووە.
بەپێی ئاژانسەکە، کەشتییەکە بە ٤ مووشەک کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تەقێنراون، پێکراوە.
ئاژانسی "فارس"یش ئاماژەی بەوە کردووە کە دەنگی چەندین تەقینەوە لە نزیک دوورگەی خارک بیستراوە.

ژمارەی خوێندراو : 162 جار

هەواڵی زیاتر