دواجار کامە نرخ، مامەڵەى بازار رێکدەخات ، بۆ سەد دۆلار ١٣٢ هەزار دینار یان ١٥٢ هەزار؟
بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینار، عێراق دەتوانێت مامەڵەکردن بە دۆلار لەبازاردا رابگرێت لە پێناو بەرژەوەندى هاوڵاتیدا ؟
مامەڵەکان بە دینار سەقامگیری دەبەخشێتە بازار و بەهای دینار بەرز دەکاتەوە؟ یان بازارى نوێی و مامەڵەى سەرسورهێنەر زیاد دەکات؟
لە روون هەواڵەوە رونى دەکەیەنەوە کە هەوڵەکانى عێراق بۆ مامەڵەکردنى هاوڵاتى و کۆمپانیا گەورەکان بەدینار چى بە بازارى دراو دەکات
نزمبونەوەى نرخى دینارى عێراقی بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى ئەو قەیرانەبوو کە لەسەرەتاى دەسەڵاتى کازمى سەرۆکوەزیرانى پێشوەوە وەک چارەسەرى کورتهێنانى بودجەى عێراق دەستى داریێ.
ئەو نرخەى بەرزکرایەوە، رانەگیراو دۆلارى گەیاندە بەرزترین نرخى خۆی کە لەبازاردا لەسەروى ١٥٠ هەزاردینار بۆهەر سەدۆلارێک مامەڵەى پێوەدەکرێت.
لەو پێناوەدا دەسەڵاتدار و دەوڵەتمەدارانى عێراقی و وەزارەت و ناوەندە پەیوەندیدارەکانى عێراق لەپێناو راگرتنى بەهاى دینار هەنگاوەکان یەک لەدوى یەک تاقیدەکەنەوە و بازاریش هەر ناجێگیرە.
ـ بانکى ناوەندى رێژەى خستنە بازرى دۆلار بەرز دەکاتەوە
ـ گەشتیارەکان و گەشت کەرەکان لە بانکەکاندا مامەڵەى دۆلار بەنرخى هەرزانتر دەکەن
ـ دەیان رێکارى بەقاچاخ بردنى دۆلار داخران و چەندان کەس دەسگیرکران
ـ دەرگاى بانکەکان بەرووى بازرگانەکاندا کرانەوە تا مەمەڵەى دۆلار لە بانکەکانەوە بەهەرزان بکەن
ـ مامەڵەى بانکەکانى عێراق لەگەڵ بانکەکانى دەرەوەى عێراق بەنرخى هەرزان رێکخرا
ـ تا ئەوەى ئەمرۆش کار لەسەر بەرزکردنەوەى مامەڵەکردنى هاوڵاتى و کۆمپانیاکان بە دینار بوتە تۆبزى و لەزۆربەى کاڵا مامناوەندوو گەورەکاندا جێبەجێدەکرێت.
هیچ یەکێک لەم رێکارانە نەیانتوانیوە بەهاى دینار لەبازاردا بۆ خوار ١٥٠ هەزاردینار بۆ سەد دۆلار نزم بکەنەوە.
دینار هێشتا لەبەردەم هەرەشەى دارمانى بەهاکەیدایە.
ئەگەر چی لە ئێستادا پسپۆرانى ئابوورى عێراق پێیان وایە بۆ سەقامگیریی نرخی دراوى عێراقی لە بازاڕی ناوخۆدا هیچ یەک لەم رێکارانە ناتوانێ کاریگەریان هەبێ، بەپێچەوانەوە بەڵکو ئەم رێکارانە بازارێکى دژوارترو ئاڵۆزترى دروستکردوە بەجۆرێک چاوچنۆکى بازرگانى ئامانجى هەموو رێکارەکانى پێچەوانە کردوەتەوە و چەندین مامەڵەى ناتەندروستى بەدراوەوە خستوەتە بازارەوە.
بەجۆرێک دۆلارى هەرزانى بانکەکان و فرۆکەخانەکان و بانکەکانى دەرەوەى عێراق و ئۆفەرى بازرگانەکان بەنرخى کەم هێنرایە بازارەکان و بەنرخى زیاد فرۆشرایەوە و بازار ئاڵۆزتربوو.
ئەوەى ئێستە ئابورى ناسانى عێراقی پێشنیازى دەکەن چارەسەری هاوبەشانەى نێوان هاوڵاتی و بازرگانەکانە، بەوەى کە وا لە مامەڵەکانبکرێت پێویستی بە گۆڕینەوەى دیناری عێراقی بۆ دۆلار نەبێت، تا خواست لەسەر دۆلار لەبازاردا کەم بکرێتەوە، بەجۆرێک بازرگانەکان ناچار بە مامەڵەکردن بە دینار لەگەڵ هاوڵاتیدا بکرێن ، لەهەمانکاتیش بانکەکان رۆڵى خۆیان بگێرن
بەم رێکارەش دو توێژى گرنگى کۆمەڵگا پێویستە دەست لە مامەڵەکردن بە دۆلار هەڵگرن،
کەسانێک کە مامەڵەی زۆر و جۆراوجۆریان لەبازردا هەیە، هەروەها ئەو بازرگانانەی کە نوێنەرایەتی توێژێکی فراوانى کاردەکەن کە پێشەنگی ئابوری وڵاتەکەن و هاوردەکانیان 95%ی پێویستیی بازاڕی ناوخۆیی پێکدەهێنن، کاتێک مامەڵەکان بەرەو دینار هەنگاو دەنێن، سەقامگیری لە نرخی دراودا بەدەست دەهێنین، بە مەرجێک هاولاتى خۆى لە کڕینی هەر پێویستییەک بە دۆلار بپارێزین"
ئەوەى روونە مامەڵەکردن بە دینار رێکارێکى نوێى عێراقە کە بە تۆبزى کارى لەسەر دەکات و بازرگان و کریارەکان ئەخاتە ژێربارى مامەڵە بەدینارەوە.
ئەوەى ناروونە ئەوەیە کە ئایا ئەم رێکارە نوێیە نابێتەوە بە جۆرێکیتر لە مامەڵەى بازارى دراو لە عێراق و ناوچەکە کە دوجۆر بەهاى دۆلار بێتە ئاراوە و مامەڵەى پێوەبکرێت، دینارێک بەنرخى بازار بدرێتە هاوڵاتى و دینارێکى تریش بەنرخى بانکەکان بشکێنرێتەوە بازرگانەکان. کە لەم سەودایەشدا دیسانەوە هاوڵاتى دۆراوو بازرگان براوە.
ژمارەی خوێندراو : 322 جار