سزای لەسێدارەدانی دوو تۆمەتباری دۆسیەی "فەرید سادقی" جێبەجێ کرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

🟥 سزای لەسێدارەدانی دوو تۆمەتباری دۆسیەی "فەرید سادقی" جێبەجێ کرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدانی دوو کەس بە ناوەکانی (حەسەن تەهماسبی) و (کوهیار عەباسی) لە شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە جێبەجێ کرا، کە بە تۆمەتی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر مێردمنداڵێکی ١٤ ساڵان بە ناوی "فەرید سادقی" سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندرابوو.
🔴 پوختەی دۆسیەکە و پشتڕاستبوونەوەی تاوانەکە بەم شێوەیە بووە:
🔸لە ئابی ٢٠٢٤، فەرید سادقی (تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی چەمەقلوو) لە ژێر گوشاری توندی دەروونیدا لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلی فەرید، دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە دەستدرێژیی سێکسییان کردووەتە سەری و ڤیدیۆیان تۆمارکردووە. تۆمەتبارەکان ڤیدیۆکەیان وەک ئامرازێک بۆ هەڕەشەکردن و دووبارەکردنەوەی تاوانەکەیان بەکارهێناوە، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی باری دەروونیی فەرید و پاڵنان پێی بەرەو خۆکوشتن.
⚖️ دۆسیەکە لە لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای سنە تاوتوێ کرا. تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و سزاکەیان لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسند کرا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ کرا.
#قوروە #سنە #هەواڵ #دادگا #کوردستان

ژمارەی خوێندراو : 153 جار

هەواڵی زیاتر