لەسەر جووتسایدی کەلار – دەربەندیخان بڕیارە 26 کامێرای چاودێری دابنرێن، کە بۆ هەر سایدێک 13 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ تەرخانکراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕێگەکانی گەرمیان 42 کامێرای 'خاڵ بۆ خاڵ' دادەنرێن؛ خێراییە ڕێگەپێدراوەکان دیاریکران
ڕوون میدیا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی جێگیرکردنی کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە جۆری "خاڵ بۆ خاڵ" (Point to Point) لەسەر ڕێگە سەرەکییەکانی ناوچەکە بەردەوامە و بە کۆی گشتی 42 کامێرا لەسەر ڕێگەکانی (کەلار – دەربەندیخان) و (کەلار – کفری) دادەنرێن.


+ ڕێگەی کەلار – دەربەندیخان: 26 کامێرا دادەنرێت
ڕۆژی دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، سامان عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند:
سەبارەت بە قۆناغی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیای جێبەجێکار شوێنی دانانی کامێراکانی دەستنیشان کردووە و پلانەکە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە و ئێستا چاوەڕێی وەڵام و ڕەزامەندی کۆتایین.

+ ڕێگەی کفری – کەلار: کامێراکان بە شێوازی ئەزموونی کار دەکەن
لەسەر ڕێگەی نێوان کفری و کەلاریش، پڕۆسەکە هەنگاوێکی باشی بڕیوە. گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاشکرای کرد کە 16 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (8 کامێرا بۆ هەر سایدێک) جێگیرکراون.
سامان عەلی وتی: "ئەم 16 کامێرایە لە ئێستادا بە شێوەیەکی ئەزموونی (تێست) خراونەتە کار، بەڵام بەم زووانە بە فەرمی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرپێچی تۆمار دەکەن." تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تاقیکردنەوە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەستپێدەکات، بەڵام پێشوەختە شۆفێران و هاووڵاتییان لە کاتی کاراکردنی فەرمی ئاگادار دەکرێنەوە.


+ سیستمی خێراییە ڕێگەپێدراوەکان چۆن دەبێت؟
سەبارەت بە دیاریکردنی ڕێژەی خێرایی (Speed Limit) لەسەر ئەو ڕێگایانە، هاتووچۆی گەرمیان ڕوونکردنەوە دەدات کە خێراییەکە جێگیر نییە و بەپێی تایبەتمەندی و شوێنی ڕێگاکان دەگۆڕێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:

کەلار – ڕزگاری 60 بۆ 80 کم/کاژێردەرچوون 

لە ڕزگاری 80 بۆ 100 کم/کاژێر

ژمارەی خوێندراو : 33 جار

هەواڵی زیاتر