480 ڕۆژ بەسەر یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

"هەرپەرلەمانتارێك، نزیك بە 130 ملیۆن دیناری وەرگرتووە"
480 ڕۆژ بەسەر یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیی
#روون_میدیا
ئەو 480 ڕۆژە چەند مانگ دەکات؟
ئەگەر تێکڕای مانگێک بە 30 ڕۆژ حیساب بکەین، ڕێک دەکاتە 16مانگ یان ( یەك ساڵ و 4 مانگ ) .
یەک پەرلەمانتار لەو 16 مانگەدا چەندی وەرگرتووە؟
ئەگەر موچەی مانگانەی هەر پەرلەمانتارێک $8,000,000$ (هەشت ملیۆن دینار بێت، واتە هەر پەرلەمانتارێک لەو ماوەیەدا ( 128.000.000) سەد و بیست و هەشت ملیۆن دیناری وەرگرتووە.
کۆی گشتی پارەی 100 پەرلەمانتارەکە چەندە؟
خەرجی موچەی هەموو پەرلەمانتارەکان لەو 16 مانگەدا، دەکاتە (12.800.000.000) دوانزە ملیار و 800 ملیۆن دیناری عێراقی.
كێن ئەوانەی ئەم پارەیەیان وەرنەگرتووە؟
دوو كاندیدی دەرچووی لیستی كۆمەڵ (عەبدولستار مەجید - عومەر گوڵپیی) هەرلەسەرەتای ئەم خولەوە و بە بڕیاری سەرۆك و سەركردایەتی كۆمەڵ، پەرلەمانیان بایكۆت كرد و وەرگرتنی موچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانیان ڕەتكردەوە.

ژمارەی خوێندراو : 3 جار

هەواڵی زیاتر