کێشەی بێئاوی لە سلێمانی و دەوروبەری چارەسەر کراوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەی بێئاوی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بەتەواوی چارەسەر کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی سێ پەمپی سەرەکیی هێڵی دووی دووکان – سلێمانی بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار دینار گۆڕدران و بۆرییە شکاوەکەی هەمان هێڵ چاککرایەوە.
ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی لەکارکەوتنی پەمپەکان و شکانی بۆرییە سەرەکییەکە لە 8ـی ئابدا، دابەشکردنی ئاو بۆ نیوەی پارێزگاکە و سنووری چەمچەماڵ تووشی ئاستەنگی گەورە ببوەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە و تەنیا بەهۆی پەستانی زۆرەوە ڕەنگە هەندێک گەڕەک چوار ڕۆژ جارێک ئاویان پێبگات، بەڵام تاوەکو هەفتەی داهاتوو و بە گەیشتنی تەواوەتیی ئاوەکە، خشتەی دابەشکردنی ئاو بۆ تەواوی گەڕەکەکان دەبێتە دوو ڕۆژ جارێک.

ژمارەی خوێندراو : 50 جار

هەواڵی زیاتر