لە کاتێکدا پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کنیسێتی ئیسرائیل بەردەوامە، ئەنجامە سەرەتاییەکان پێچەوانەی پێشبینی و ڕاپرسییە پێشوەختەکان دەردەکەون و پێشڕەویی بۆ بەرەی بنیامین ناتنیاهۆ تۆمار دەکەن، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ لایەنێک توانیبێتی کۆتایی بە قەیرانی پێکهێنانی حکومەت بهێنێت.
پاش داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ڕێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا گەیشتە 77.7%، کە بەرزترین ڕێژەیە لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی 1999ـەوە تۆمار کرابێت. ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئاستی بەشداری و جموجوڵی کتوپڕی کۆتایی هەڵمەتە هەڵبژاردنییەکان، دیمەنی سیاسیی پێشبینیکراوی پێچەوانە کردەوە.
+ دابەشبوونی کورسییەکان تا ئەم ساتە
کۆمیسیۆنی ناوخۆیی هەڵبژاردن ڕایگەیاند کە دوای جیاکردنەوەی 85.6%ی دەنگەکان:
بەرەی بنیامین ناتنیاهۆ: 53 کورسیی بەدەستهێناوە.
بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتیی گادی ئایزنکۆت: 48 کورسیی مسۆگەر کردووە.
حزبه عەرەبییەکان: 19 کورسییان بەرکەوتووە.
بەم پێوانەیە، هیچ کات نامەیەکە نە بەرەی ناتنیاهۆ و نە بەرەی ئایزنکۆت ناتوانن بگەنە ئاستی پێویست بۆ زۆرینە، کە بریتییە لە 61 کورسی لە کۆی 120 کورسیی کنیسێت.
ئەنجامە بەراییەکان جیاوازییەکی زەقیان لەگەڵ ڕاپرسییە سەرەکییەکانی پێش هەڵبژاردن هەبوو (کە کەناڵەکانی 11 و 12 و 13ی ئیسرائیل بڵاویان کردبووەوە)، چونکە ئەو ڕاپرسییانە پێشڕەوییان بۆ بەرەی ئایزنکۆت بە 52 تا 56 کورسی پێشبینی کردبوو، لە بەرامبەر 50 کورسی بۆ ناتنیاهۆ. شارەزایان ئەم جیاوازییە گەورەیە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێننەوە:
- ڕێژەی یەکلاکەرەوە (ڕێژەی عەتبە): تێپەڕبوونی ڕێژەی 3.25%ی دەنگەکان بۆ حزبە بچووکەکان، کە شکان و سەرکەوتنیان بە جیاوازیی چەند دەنگێک، ژمارەی کورسیی باقی حزبەکانی گۆڕی و ئەمەش لە دەروی پێشبینیی ڕاپرسییەکاندا بوو.
- پەنابردن بۆ پاکەتە دووانەکان (ئۆپەراسیۆنی سەربازی و دیپلۆماسی): نزیکەی 650 هەزار پاکەتی دەنگدانی دووانە (تایبەت بە سەرباز، ئەفسەر، دیپلۆماتکار، نەخۆش و گیراوەکان) ماون کە بەشێوەیەکی نەریتی کاریگەریی گەورەیان لەسەر ژمارەی کۆتایی کورسییەکان هەیە.
- نەبوونی وردبینیی توند لە ڕاپرسییەکاندا: ڕۆژنامەی "تايمز أوف إسرائيل" ئاماژەی بەوە کردووە کە دەزگاکانی ڕاپرسی پشت بە داتا و وردەکاریی سنوردار دەبەستن و لایەنی کۆنتڕۆڵکردنی زانستی لە هەندێک چینی کۆمەڵگە (وەک جووە توندڕەوەکان کە مۆبایلی هۆشمەند بەکارناهێنن یان بەدەوەکانی نەقەب) لاواز بووە.
- کاریگەریی ڕۆژانی کۆتایی و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوە: قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەکان لە 4 ڕۆژی کۆتاییدا، هاوکات بوو لەگەڵ هەڵمەتە چڕەکەی ناتنیاهۆ بۆ کۆکردنەوەی دەنگدەرانی ڕاستڕەوی توندڕەو لە ترسی بەرزبوونەوەی دەنگی عەرەبەکان، کە نەخشەی دەنگدانی لە دواساتەکاندا گۆڕی.
ئەمڕۆ پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت تا سبەی تەواوی ئەنجامە یەکلاکەرەوەکان ڕابگەیەنرێن، بەتایبەت پاش کۆتاییهاتن بە جیاکردنەوەی دەنگی سەربازان و دیپلۆماتکاران کە هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی ئەنجامە فەرمییەکانن.
ژمارەی خوێندراو : 135 جار