پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست بە دەوامی فەرمیی خۆیان بکەن.

2 کاتژمێر پێش ئێستا

د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا :
ناوی خوێندکاران گەیشتووەتە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان و لە سبەینیوە خوێندکاران دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ بەجێگەیاندنی مامەڵەکانیان. هاوکات پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست بە دەوامی فەرمیی خۆیان بکەن.
ئەمساڵ زۆرترین خواستی خوێندکاران لەسەر بەشەکانی پزیشکی و ئەندازیاری بووە. لەسەر ئاستی بەشە وێژەیییەکانیش، بەشی یاسا بە بەرزترین خواست ماوەتەوە.
خواستی خوێندکاران لەسەر خوێندنی زمانەکان، بەتایبەتی بەشی زمانی کوردی کەمیکردووە. بەهۆی کەمیی خواست و وەرگرتنی کەمتر لە ۱۵ خوێندکار، نزیکەی ۱۸۰ بەش لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕووبەڕووی ئەم دۆخە بوونەتەوە.
ئاستی خواستی خوێندکاران بۆ بەشەکان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بوون یان نەبوونی دەرفەتی کار لە بازاڕدا لە دوای دەرچوونیان.

ژمارەی خوێندراو : 3 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەست بە دەوامی فەرمیی خۆیان بکەن.

زۆرتر

10/4/2026 2:28:00 PM

زۆرترین خوێنراو