چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپە چەکدارەکان لە ڕێککەوتنی کۆتایی ڕادەستکردنی چەک نزیک دەبنەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

دانوستاندنەکانی نێوان لیژنەیەکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سێ گرووپی چەکداریی عێراق لەسەر پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، و پێشبینی دەکرێت بەر لە ٣٠ی ئەیلوولی داهاتوو – کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی – ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر میکانیزمی ڕادەستکردن و کۆگاکردنی چەکەکان ئیمزا بکرێت.
عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم و سەرکردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ڕایگەیاند، لیژنەیەکی سێ کەسیی باڵا، کە پێکهاتوون لە نووری مالیکی، هادی عامری و محەممەد شیاع سوودانی، گفتوگۆیەکی جدییان لەگەڵ گرووپەکانی (کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، نوجەبا، و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا) دەستپێکردووە. فایز ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەو پێشچوونی ئەرێنی بەدیهاتووە و تەنها هەڵوێستەکردن لەسەر میکانیزمی ڕادەستکردن و شوێنی هەڵگرتنی چەکەکان ماوەتەوە.
ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی پرۆسەی "سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا" دێت کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیێندراوە؛ ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی چەک، تۆمارکردنیان، و پچڕاندنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ئەم گرووپانە و باڵە سەربازییەکانیانە لە ناو حەشدی شەعبیدا.
لەلایەکی ترەوە، حەیدەر فوئادی، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بڵاویکردەوە، ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە یەکخستنی ناوەندێتیی هێزە چەکدارەکانە لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا بە مەبەستی پاراستنی دەوڵەت و سەقامگیریی وڵات. ئاشکراشی کرد کە گرووپە چەکدارەکان مەرجیان بۆ ڕادەستکردنی چەک هەیە، لەوانەش کشانەوەی تەواوەتیی هێزە سەربازییە بیانییەکان، بە سوپای تورکیاشەوە.
شایەنی باسە، تاوەکو ئێستا گرووپەکانی (سەرایا سەلام، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، و عەسائیبی ئەهلی حەق) ڕەزامەندییان دەربڕیوە بۆ بەشداری لە پڕۆژەی سنووردارکردنی چەک و پچڕاندنی پەیوەندییە سەربازییەکانیان لە حەشدی شەعبی، لە کاتێکدا دانوستاندنی لیژنە سێ کەسییەکە لەگەڵ سێ گرووپەکەی تر تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە کۆبوونەوە هەفتەیییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا دەخرێنە ڕوو.

ژمارەی خوێندراو : 108 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپە چەکدارەکان لە ڕێککەوتنی کۆتایی ڕادەستکردنی چەک نزیک دەبنەوە

زۆرتر

8/25/2026 9:33:00 AM

لە ماوەی ٦ مانگدا ٦٨ ڕووداوی دەریایی لە گەرووی هورمز تۆمار کراون

زۆرتر

8/25/2026 8:46:00 AM

زۆرترین خوێنراو