ڕۆژنامەی "وول ستریتی ژۆرناڵ" لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، دەنگۆی ڕاگەیاندنی گەرووی هورمز وەک هەرێمێکی ئەمریکی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
بەرپرسەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ترەمپ لەبارەی ئەم بابەتەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی لە دوای تەواوبوونی جەنگی ئێران ئەو ناوچەیە وەک خاکی ئەمریکا ڕابگەێنێت، بەڵکو تەنها بەسەرپێیی و بە گاڵتەوە ئەو قسەیەی کردووە.
ژمارەی خوێندراو : 90 جار