پڕۆژەی هەژماری من: دوای 31ـی ئاب دابەشکردنی مووچەی نەختینەیی ڕادەگیرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆژەی (هەژماری من) لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکات پەلە بکەن لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان، جەختیش دەکاتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، دوای 31ـی ئاب چیدیکە مووچە بە شێوەی نەختینە دابەش ناکرێت و ڕادەگیرێت.
بەپێی ئامارەکانی پڕۆژەکە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 هەزار کارت ماون وەربگیرێنەوە (که 80 هەزاریان لە بانکە حکومییەکان ئامادەن) و 25 هەزار مووچەخۆریش ماون لە پڕۆژەکەدا تۆمار بکرێن. پڕۆژەی (هەژماری من) ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ڕێگەی کورتەنامەوە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و ئەوانەی تا ئێستاش نامەیان پێ نەگەیشتووە لە سێ هەفتەی داهاتوودا بۆیان دەنیڕدرێت، یان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 1991ـەوە بپێکەن.

ژمارەی خوێندراو : 66 جار

هەواڵی زیاتر