لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێردا، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە شارەکانی کەلار و دەربەندیخان، تەزووی کارەبا گیانی دوو هاوڵاتی سەندەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (٥-٩-٢٠٢٦)، ئافرەتێک بەناوى (شادان ئەحمەد حوسێن) کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و خەڵکی ناوچەی تۆڤگەیە، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
درەنگی شەوی ڕابردوو لە شاری کەلار، وەستایەکی کارەبای ماڵان بەناوی (حەمید فەرەج) لە کاتی کارکردن لەسەر بانی خانوویەک تەزووی کارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەوە لەسەر بانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوە پزیشکی و ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەرمی هەردوو قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراون و هێزەکانی پۆلیسیش لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتیی ڕووداوەکان دەستپێکردووە.
ژمارەی خوێندراو : 118 جار