وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا نەشتەرگەری لە ٧ نەخۆشخانەی تایبەتی پارێزگای هەولێر ڕابگیرێت، ئەمەش بەهۆی چالاکنەبوون و بوونی کەموکورتی لە بەشی چاودێریی چڕ (ICU) لەو نەخۆشخانانەدا.
بڕیارەکە لە نووسراوێکدا هاتوو کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر کراوە و واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی پێوەیە.
ئەو نەخۆشخانانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە:
نەخۆشخانەی سەلامەتیی کوردستان
نەخۆشخانەی هەوار
نەخۆشخانەی وێست ئای
نەخۆشخانەی ڕەحمە
نەخۆشخانەی بەریتانی
نەخۆشخانەی سوێدی
نەخۆشخانەی ویڵفەر
لە بڕیارەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئەنجامدانی هەر جۆرە نەشتەرگەرییەک لەو نەخۆشخانانەدا بە تەواوی قەدەغەیە، تاوەکو ئەو کاتەی کەموکورتییەکانی بەشی چاودێریی چڕ چارەسەر دەکەن و بەشەکە بە ڕەسمی دەکەنەوە.
ژمارەی خوێندراو : 15 جار