کەشناسی هەرێم هۆشدارى دەدات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو ڕو لە نزمبونەوە دەکەن، بە جۆرێک ئەمڕۆ 3 بۆ 4 پلە و سبەی سێشەممە 1 بۆ 2 پلەی دیکە نزم دەبنەوە. سەبارەت بە بارودۆخی ئاسمان، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران و هەورەتریشقەی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە و سبەنێش کاریگەریی تۆزوخۆڵەکە کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم  نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت، لەگەل ئەگەری کەمێک نمەباران تاکو کاتەکانی ئێوارە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێجار كەش بۆ تاوەباران و بروسکەی کورت خایەن دەگۆرێت، هەروها بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر لەناوچەکانی سنوری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و گەرمیان) بۆ کاتەکانی ئیوارە کاریگەری لاواز دەبێت.  
بەگوێرەی كەشناسی هەرێم، "سبەی سێشەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت. لەگەل ئەگەر بونی تۆزێکی سوک، زیاتر لەناوچەکانی سنوری رۆژهەلاتی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان".
ڕاگەیەندراوی پەیوەندیدار؛
لەبارەی پلەكانی گەرماوە، كەشناسی دەڵێت، "ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە  3 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. هەروەها سبەی سێشەمەش بە 1 – 2 پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 27 پلەی سیلیزی 
پیرمام 22 پلەی سیلیزی
سۆران 22 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 17 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 25 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 29پلەی سیلیزی
دهۆک 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 30 پلەی سیلیزی

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر 26 پلەی سیلیزی 
پیرمام 21 پلەی سیلیزی
سۆران 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 25  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 28 پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 28 پلەی سیلیزی

ژمارەی خوێندراو : 188 جار

هەواڵی زیاتر