سایلۆی هەولێر داوا لە جووتیاران دەکات سەردانی بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەی ساڵی 2015

12 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، سەرجەم ئەو جووتیارانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكاتەوە كە تا ئێستا پارەی گەنمی ساڵی 2015ـەیان وەرنەگرتووە یاخود چەكی بانكیان وەرگرتووە بەڵام پارەیان بۆ خەرج نەكراوە، لەماوەی 15 ڕۆژدا سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن و بەڵگە پێویستەكان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ پێدانی شایستەكانیان.
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕاگەیاند، لەپێناو ئەوەی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر لە شایستە داراییەكانیان بێ بەش نەبن كە ماوەی نزیكەی 11 ساڵە پێیان نەدراوە، ماوەی 15 ڕۆژی تر لە وادەی ڕادەستكردنی مامەڵەكانیان درێژ دەكەینەوە، بەو ئومێدەی تاوەكو 25ـی ئەم مانگە جووتیاران چەكی بانكیان بهێنن كە پێشتر وەریانگرتووە، ئەوانەشی چەكی بانكیان نییە، بەڵگە پێویستەكانیان بهێنن كە گەنمیان لێ وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە بڕە پارەیەک لەبەرامبەر شایستەی دارایی ساڵی 2015ـی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە، بەڵام تاوەكو داتای سەرجەم ئەو جووتیارانە كۆ نەكەینەوە كە شایستەی پێدانی ئەو بڕە پارەیەن، ناتوانین پارەكە دابەش بكەین، بۆیە داوایان لێ دەكەین لە زووترین كاتدا سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی مامەڵەكانیان بۆ تەواو بكەین و نووسراوی لیستی جووتیارانی شایستە ئاڕاستەی (بانكی حەدیاب) بكەین.
هاوکات، میران، تا ئێستا 80 بۆ 90 جووتیار نەهاتوون چەكی بانكی پێشتریان ڕادەست بكەنەوە یاخود مامەڵەی پێدانی چەكی بانكی نوێ تەواو بكەن، بۆیە لەڕێگەی ئاڤاوە داوایان لێ دەكەین بەزووترین كات سەردانمان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

ژمارەی خوێندراو : 51 جار

هەواڵی زیاتر