سێرگی لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا باسی له ناكۆكییهكانی وڵاتهكهی لهگهڵ وڵاتانی ئهوروپا كرد و رایگهیاند، "ئێمە هیچ نیازێکمان نییە هێرشبکەینە سەر ئەوروپا، بە هیچ شێوەیەک پێویست ناکات ئەوە بکەین".
بەڵام وەزیری دهرهوهی ڕوسیا هۆشداریدا لهوهی "ئەگەر ئەوروپا لەناکاو دەستبکات بە هێرشکردنە سەر ڕوسیا، سەرۆک ڤلادیمیر پوتن ڕایگەیاندوە کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت نابێت لەلایەن ئێمەوە، بەڵکو وەڵامێکی سەربازیی گشتگیر دەبێت بە بەکارهێنانی هەمو ئامڕازە سەربازییە بەردەستەکان".
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا چهند رۆژێك پێشتر ڕایگەیاندبو، مۆسکۆ هەر دەستوەردانێکی ناتۆ لە ئاسایشی تەواوی کیشوەری ئۆراسیا ڕەتدەکاتەوە.
لە هەمانکاتدا لاڤرۆڤ هۆشداریدا لەوەی کە ڕوسیا وەڵامدانەوەی سەربازی تەواو "بە هەمو ڕێگەیەکی بەردەست" دەستپێدەکات ئەگەر لە ئەوروپاوە هێرش بکرێتە سەری.
ژمارەی خوێندراو : 46 جار